جه‌ماوه‌رى بزوتنه‌وه‌ى نوىَ گه‌له‌كه‌مان كه‌سوكارى شه‌هيدان، گه‌نجان ، خويَندكاران ، مامؤستايان وفه‌رمانبه‌ران و هه‌موو چين وتويَژه‌كانى گه‌له‌كه‌مان……
ئيَمه‌وه‌ك كؤمه‌لَه گه‌نجيَك هه‌لَده‌سين به‌كؤكردنه‌وه‌ى هه‌ولَ وخه‌باتى هه‌موو ئه‌و هه‌ڤالاَنه‌ى كه‌سالَه‌هاى سالَه‌خه‌بات ده‌كه‌ن له‌پيَناوپاراستنى يه‌كيَتى ناويه‌كيَتى رِيزه‌كانى يه‌كيَتى نيشتمانى كوردستان وهه‌لَده‌سين به‌ئاشكراكردن وله‌بار بردنى هه‌موو ده‌سته‌گه‌رى وته‌كه‌توول بازى و وه‌ده‌رهيَنانى رِه‌گ ورِيشه‌ى گه‌نده‌لَى له‌ناورِيزه‌كانى (ى.ن.ك)دا كه‌به‌رپرسانى يه‌كيَتى له پيَناو به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سى خؤيان به‌كارى ده‌هيَنن!!!!!! وه هه‌لَده‌سين به گرتنى رِه‌خنه‌ى دروستكه‌ر و چاره‌سه‌رى گرفته‌كان وه‌نويَكردنه‌وه‌ى يه‌كيَتى به‌وواتايه‌ى كه ته‌نها ئيَمه‌ين ميراتگرى بزوتنه‌وه‌ى نوىَ گه‌له‌كه‌مان هه‌روه‌ها به‌په‌يرِه‌وى كؤنگره‌ى سىَ كه‌تيايدا باس كراوه‌و ڕێگای چاره‌سه‌ری تیا هاتوه ده‌مانه‌ويَت ببينه فاکته‌رێک و هيَزيَكى فشارى گه‌وره وه بؤ هه‌موو لايه‌نه‌كانيش ئيسپات ده‌كه‌ين كه ئيَمه ئه‌توانين بؤيه له رِيَگه‌ى مالَپه‌رِه‌كه‌مانه‌وه هه‌ولَ له سه‌ر گه‌ياندن و جيَبه‌جىَ كردنى پرِه‌نسيپه‌كانى كؤنگره‌ى سىَ ده‌ده‌ين به‌لاَم به شيَوازيَكى پرِاكتيكى نه‌ك به شيَوه‌ى زاره‌كى ونوسراو يان تيؤرى بؤ هه‌ستانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ى (ي.ن.ك.)له پيَناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لَى كوردستان ئه‌م په‌يامه په‌يام و ويست وخواستى گشت ئه‌و كادير و ئه‌ندام ودؤستانه‌يه كه هه‌م و خه‌مى سه‌ره‌كيان هه‌لَسانه‌وه‌ى (ي.ن.ك)ه‌يه له‌م قؤناغه هه‌ستياره‌دا به‌لاَم به‌داخه‌وه زؤريَك له به‌رپرسانمان ئه‌م مه‌ترسيه‌ى سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌مانيان پشت گوىَ خستوه و له جه‌ماوه‌ره جگه‌ر سوتاوه‌که‌ی یه‌کێتی خۆیان دور خستوه‌ته‌وه ئێمه خاوه‌ن شه‌هیدین بؤيه چيتر ئيَمه قبولَى ئه‌م بارودؤخه ناكه‌ين كه يه‌كيَتىيه‌كه‌مانى پيا تيَپه‌رِيَنن . كه ئيَستا به هؤى دةسته گه‌ريه‌وه و ته‌كه‌تول بازيه‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌مانيان توشى قه‌يران كردوه و به‌ره‌و چاره‌نوسی نادیاری ئه‌به‌ن بؤيه ده‌خوازين له‌رِيَگه‌ى خؤكؤكردنه‌وه‌و خؤ رِيَكخستنه‌وه له‌ناو رِيزه‌كانى (ي.ن.ك)دا فشار بخه‌ينه سه‌ر ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى يه‌كيَتيمان كه به شيَوه‌يه‌كى بويَرانه‌و ماندونه‌ناسانه و به‌رپرسيارانه كار بكه‌ن بؤيه به‌هيَز و ئيراده‌وه هه‌ولَ ئه‌ده‌ين بؤ چاندنى تؤوى ئاشتی و برایه‌تی و ته‌بایی و لێبوردن و دڵفراوانی و خۆبه‌خشیو خؤشه‌ويستى بؤ بزوتنه‌وه‌كه‌مان له‌نيَوان ئه‌ندامانى يه‌كيَتى كه ئه‌مه په‌يام و به‌رنامه‌ى رِه‌سه‌نى يه‌كيَتى يه .
جا داوا له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و كاديرو لايه‌نگره دلَسؤزانه‌ى يه‌كيَتى ده‌كه‌ين كه له ته‌كه‌تول و ده‌رئه‌نجامه دزيَوه‌كانى نارِازي و بيَزارن وه ده‌يانه‌ويَت خؤيان و يه‌كيَتيه‌كه‌يانى لىَ رِزگار بكه‌ن له رِه‌خنه‌و پيَشنيارو چاره‌سه‌ره‌كانيان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه وه هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م به‌رپرسانى ناو يه‌كيَتى ده‌كه‌ين كه ئه‌و برِيارانه‌ى كه له كؤنگره‌ى سىَ دا برِيارى ليَدراوه جيَبه‌جىَ بكريَت له پيَناو نويَبونه‌وه‌يه‌كى رِاسته‌قينه‌ى يه‌كيَتى وه چاويَك به رِابردوى پرِ شكؤ و پرِ له سه‌روه‌رى يه‌كيَتى دا بخشيَنن و چاويَكيش له ئاينده‌ى كوردستانيَكى سؤسيال ديموكرات برِوانيَت ،وه داوا له سه‌رجه‌م به‌رپرسانى يه‌كيَتى ده‌كه‌ين كه بگه‌رِيَنه‌وه ناو جه‌ماوه‌ره دلَسؤزه‌كه‌يان وه واز له خؤ به‌زل زانين بهيَنن چونكه ئه‌م جه‌ماوه‌ره جه‌ماوه‌ريَكى به‌وه‌فايه و موسته‌حه‌قی ئه‌م بێمنه‌ت بونه‌ی ئێوه نین لێیان وة پيَويستى به به‌رپرسى به‌وه‌فاشه هه‌روه‌كوو هه‌ڤالَ مام جه‌لال ئه‌لَيَت (" وا بكه‌ين متمانه‌ى هه‌ڤالاَن و لايه‌نگران و كؤمه‌لاَنى خه‌لَكيش به (ي.ن.ك) زياد بكات كه ده‌يبينين هيَزيَكه به‌رِاستى خزمه‌تى خه‌لَك بكات و خؤى چاكتر بكاته‌وه و گه‌نده‌لَى نه‌هيَلَيَت وه رِه‌خنه له‌خؤ بگريَت ")يان ديسان ده‌لَيَت (" ژيرانه ، هوشيارانه ، وه له چوارچيَوه‌ى پته‌وكردنى رِيزه‌كانماندا بيرو رِاى خؤتان له سه‌ر گه‌نده‌لَى و چاكسازى و گه‌شه‌كردن ده‌ربرِن ، هه‌لَويَستى خؤتان وه‌رگرن له سياسه‌تى گشتى ،هاوپه‌يمانى حكومى ،په‌رِله‌مانى ،دؤستايه‌تى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌مان بؤ رِاستكردنه‌وه‌ى هه‌لَه‌كان و ته‌واوكردنى كه‌مو كورِيه‌كان ") .
هه‌ر سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو بن بؤ پيَشه‌وه
( نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن )
ده‌سته‌ى به‌رِيَوه‌به‌رانى رِيَكخراو
نظرات شما عزیزان: